ماركۆ ڕۆبیۆ پشتگیریی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان دەردەبڕێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "پشتگیریی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان، به بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیی په‌یوه‌ندیی ستراتیژیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌مێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ردولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی ستراتیژیی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له هاریكاریی بواری ئابوری و وزه و گرنگیی به‌رده‌وامبونی هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان كرد بۆ پشتگیریی سه‌قامگیری و ئارامی له عێراق، سوریا و ناوچه‌كه به‌گشتی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی لێكگه‌یشتن و گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه‌وه.
ڕۆبیۆ جه‌ختیكرده‌وه كه پشتگیریی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان، به بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیی په‌یوه‌ندیی ستراتیژیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌مێنێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی ئه‌مریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان دوپاتكرده‌وه.
