جەمال کۆچەر: بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نادروستە
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، جەمال کۆچەر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتڕاستی کردەوە کە: “بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نادروستە"، ئاماژەیشی بە "پێویستی تاوتوێکردنی ئەم بابەتە سەرەتا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کرد".
لە لێدوانەکانیدا کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ،کردووە کۆچەر ڕایگەیاند، "بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی لە بەغدا سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نادروستە و نەشیاوە، بەتایبەتی لەم کاتە هەستیارەدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی بەغدا بە تایبەتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، لەبەر ئەوەی ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار فەرمانبەری هەرێمن.
ڕوونیشیکردەوە، "پێویستە کۆمەڵێک هەنگاو بنێین بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە سەرەتا ئەم بابەتە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران تاوتوێ بکرێت".
کۆچەر داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بەشێوەیەک وەڵامی هاووڵاتیانی عێراق بداتەوە کە دادپەروەری بەرەوپێش ببات و ڕایگەیاند کە مەحاڵە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق وەربگیرێت لەکاتێکدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت. هەروەها جەختی لە پێویستی کارکردن لەگەڵ دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردانی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە کردەوە.
ئەو پەرلەمانتارە هێمای بۆ ئەوە کرد، "لە بەغدا کەمبونەوەی سامان هەیە، بەو پێیەی پایتەخت ڕۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت دەنێرێت و زیاتر لە بیست دەروازەی سنووری هەیە، جگە لە بەندەری فاو، سەرەڕای ئەمەش ئەو داهاتانە وەک پێویست ئاراستەی خەزێنەی دەوڵەت ناکرێن".
