سروە عەبدولواحید: داوا لەسەرۆک کۆمار و وەزیرە کوردەکان دەکەین با هەڵوێستیان روونبێت و لە بەغدا بکشێنەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەکان دووربخاتەوە. دەشڵێت، داوا لەسەرۆک کۆمار و وەزیرە کوردەکانیش دەکەین ئەگەر بەراستی دەیانەوێت کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت با هەڵوێستیان روونبێت و لە بەغدا بکشێنەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داوا لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ململانێ سیاسیەکان دووربخاتەوە.
وتیشی، داوا لەسەرۆک کۆمار و وەزیرە کوردەکانیش دەکەن ئەگەر بە راستی دەیانەوێت کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت با هەڵوێستیان روون بێت و لە بەغدا بکشێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر سزای پارتی ویەکێتی بدرێت با سەرچاوەکانی داهات وبازرگانی ئەو دوو حزبە لە بەغدا و باشوری عێراق ببڕدرێت.
