سودانی ورەشید جەخت لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ پابەندبوونە داراییەکانی نێوان هەرێم وبەغدا دەکەنەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی وعەبدوللەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار جەختیان لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا، سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە پێشوازی کرد لە سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید.
وتیشی لە دیدارەکەدا دۆخی گشتی لەسەر ئاستی نیشتمانی و پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکان و بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت خرایەڕوو.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا جەخت لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی کرایەوە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا، سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە ڕێگەی هەنگاوەکانەوە، بە پێی دەستوور و یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی و گرنگی پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز.
هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزی نیشتمانی کرایەوە، بە مەبەستی پتەوکردنی سەقامگیری ئەمنی و کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری وڵاتدا، و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ پرۆسەی دیموکراسی، بۆ ئەوەی ئەنجامەکان ببێتە ڕەنگدانەوەی ئیرادە و بژاردەی گەلی عێراق، و بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە عێراقێکی پڕ ئاسایش و سەقامگیردا.
