سودانی جەخت لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی کوردستان دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە شاندێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان جەختیکردەوە لەسەر پێویستی دانانی چارەسەری ڕیشەیی، لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا، سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە شاندێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمان و تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی نیشتمانی و بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان لەلایەن حکومەتەوە کرا.
وتیشی لە میانی دیدارەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پابەندبوونی حکومەت کردەوە، بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی هاووڵاتیان و چاودێریکردنی کاروبارەکانیان لە سەرتاسەری عێراقدا، لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتییە یاسایی و دەستوورییەکان و ئەولەویەت و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان.
هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی دانانی چارەسەری ڕیشەیی، لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا، سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز.
لە لای خۆیانەوە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمان ئاماژەیان بە گرنگی پتەوکردنی ئەو سەقامگیرییە ئەمنی و کۆمەڵایەتییە کرد کە بەدەست هاتووە، لەگەڵ بووژانەوەی هەمەلایەنەی ئابووری و شارستانی و هەوڵەکانی حکومەت لە دۆسییەکانی خزمەتگوزاری و چاکسازیدا و کاریگەرییە ئەرێنییەکانیان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان لە سەرانسەری وڵاتدا.
