شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لهبارهی ڕاگرتنی موچه: پێداگری لەسەر پرەنسیبی هاوڵاتیبون دەکەینەوە
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق لهبارهی ڕاگرتنی موچهی فهرمانبهرانی ههرێم لهلایهن بهغداوه، ڕایگهیاند، پێداگری لەسەر پرەنسیبی هاوڵاتیبون دەکەنەوە کە مافی هەمو عیراقییەکە لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا بژی، دهشڵێت، "هەست و ئەندێشەم لای فەرمانبەران و خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە کە تا ئەمڕۆ موچەیان وەرنەگرتوە".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد له پهیامێكدا باسی لهوهكردوه، "بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵک ئەکەم، پەروەردگار ئەم جەژنە بکاتە مایەی بەهێزکردنی پەیوەندی و خۆشەویستی لەنێو کۆمەڵگە و ببێتە مایەی خۆشی و شادی، هەست و ئەندێشەم لای فەرمانبەران و خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە کە تا ئەمڕۆ موچەیان وەرنەگرتوە و ئەوانەشی ئەم تەنگژەیە بە ناراستەوخۆ کاریگەری لەسەریان هەبوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "پێداگری لەسەر پرەنسیبی هاوڵاتیبون دەکەینەوە، کە مافی هەمو عێراقییەکە لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا بژی و سود لە گەنجینە و سامانی خاکەکەی و پێگەی ستراتیژی عیراق ببینێت".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد له پهیامهكهیدا دهڵێت، "دڵ و نزاکانم بۆ خوشک و برا خۆڕاگرەکانمان لە غەززە، ئەوانەی سەرباری هەمو بارودۆخەکان پارێزگاری لە خاک و نیشتمانیان دەکەن".
