کشتوکاڵ: نزیكه‌ی 100 ملیۆن په‌نجه ماسی كارپ و چه‌ندین جۆری دیكه خراونه‌ته ده‌ریاچه‌كانه‌وه
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق سه‌دان ملیۆ په‌نجه ماسیی بۆ پاڵپشتیكردنی سامانی ماسی بۆ سه‌رجه‌م به‌نداو و ده‌ریاچه‌كان ڕاگه‌یاند، هاوكات بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی بۆ پاراستنی كۆگای ماسی دیاریكرد.
وه‌لید محه‌مه‌د ره‌زوقی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی سامانه ئاژه‌ڵییه‌كان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند، "نزیكه‌ی 100 ملیۆن په‌نجه ماسی كارپ و چه‌ندین جۆری دیكه خراونه‌ته ده‌ریاچه‌كانه‌وه، جگه له‌وه‌ش نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و 400 په‌نجه ماسی وه‌ك قاوه‌یی، كۆتان، و شهبوت خراونه‌ته ناو ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی حه‌دیسه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌و ڕێكارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن له ڕاوكردنی ماسی نایاسایی بریتین له ده‌ركردنی نوسراوێك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ڕاوكردنی ماسی له وه‌رزی زاوزێكردندا كه له 15ی (شوبات/2)ه‌وه تا 1ی (تهمموز/7) درێژده‌بێته‌وه، له ناوچه تایبه‌ته‌كاندا، ئه‌مه جگه له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ دڵنیابون له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێوشوێنانه و پاراستنی كۆگاكانی ماسی دیاریكراون".
