فراكیسۆنی سادقون پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکومەت بۆ بههێزكردنی سەروەری نیشتمانی دووپاتدەکاتەوە
فراكسیۆنی سادقون پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکومەت بۆ پتەوکردنی سەروەری نیشتمانی دووپاتکردەوە ، داوای پێویستی خێراکردنی گرێبەستەکانی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەکی دەرەکی کرد.
حەبیب حەلاوی سەرۆکی فراكیسۆنهكه لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە له بینای ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، بەئامادەبوونی پهرلهمانتارانی فراكسیۆنی سادقون ، کەموتەڵع بەدوداداچوونی بۆ کردووە رایگهیاند: فراكسیۆنی سادقون هەوڵەکانی حکومەت بەرز دەنرخێنێت و پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ بەهێزکردنی سەروەری عێراق دووپات دەکاتەوە بە ڕۆحی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و بڕیاردانی سەربەخۆ، بەشێوەیەک کە بەدیبهێنێت خواستەکانی خەڵک و پاراستنی ئاسایشی میللەت”.
حەبیب حەلاوی: فراكسیۆنی سادقون داوا لە حکومەت دەکات گرێبەستەکانی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی خێراتر بکات بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەکی دەرەکی، بەمەش توانای دەوڵەت بۆ پاراستنی سەروەری خۆی و بەرگریکردن لە سنوور و تواناکانی بەرزتر دەبێتەوە.
حهلاوی وتیشی، "فراكسیۆنی سادقون هەڵوێستی نیشتمانیی پتەوی خۆی دووپاتدەکاتەوە و داوای هاندان و پاڵپشتیکردنی حکومەت دەکات لە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستووری و نیشتمانییەکانی، هەروەها بەردەوامی بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ لایەنی ئەمریکا واژۆکراون سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی دەرەکی لەسەر خاکی عێراق، بە شێوەیەک کە پاراستنی سەروەری نیشتمانی مسۆگەر بکات".
