کوردستان ... لە سبەینێوە رۆژانه كاتژمێرێك و 15 خوله‌ك ئینته‌رنێت ده‌وه‌ستێت
ئەمڕۆ شەممە، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێوه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك و 15 خوله‌ك رۆژانه هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت راده‌گیرێن ، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ رێگریكردن له دیارده‌ی گزی (غش) یان هه‌ر هه‌وڵێكی دیكه‌ی نا یاسایی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی تاقیكردنه‌وه‌كاند..
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "به هه‌مان میكانیزمی پێش‌و، ته‌نها له ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و هه‌مو جۆره نامه‌یه‌كی (MMS) ده‌بردڕێت".
رونیشیكرده‌وه، "بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه به‌وهۆیه‌وه له كاتژمێر 6:30ی به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر 7:45ی به‌یانی ئینته‌رنێت له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستێت".
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن رونیشیكردۆته‌وه، "ئامانج له‌بڕینی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت، ساڵانه له‌سه‌ر داوای فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه بۆ رێگریكردن له دیارده‌ی گزی (غش) یان هه‌ر هه‌وڵێكی دیكه‌ی نا یاسایی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی تاقیكردنه‌وه‌كاندا".
