حسێن خەلیل یاوەرە تایبەتەکەی نەسروڵلا لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تیرۆرکرا
حسێن خەلیل، یاوەرە تایبەتەکەی حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداری گشتی پێشوی حزبوڵڵای لوبنان و کوڕەکەی و سەركردەیەكی گروپە چەكدارەكانی عێراق لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژراون.
كەناڵی سكای نیوز- عەرەبی ئەمشەو بڵاویكردەوە، پاسەوان و یاریدەدەری ئەمینداری گشتی پێشوی حزبوڵای لوبنان لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژراوە، لەگەڵ میدر موسەوی، سەرکردەیەکی دیار لە کەتیبەکانی سەید ئەلشوھەدای عێراق.
بەپێی میدیاکانی لوبنان، حوسێن خەلیل ناسراو بە "ئەبو عەلی خەلیل" لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژرا کە ناوچەیەکی نزیک سنوری ئێران و عێراقی کردوەتە ئامانج لە کاتێکدا خەلیل و کوڕەکەی و پیاوێکی عێراقی دەپەڕنەوە بۆ ناو خاکی ئێران. دەوترێت هەرسێکیان لە هێرشە ئاسمانیەکەدا کوژراون.
حەسەن نەسروڵڵا، لە مانگی (ئەیلول/9)ـی ساڵی ڕابردودا لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کە بارەگاکەی لە بەیروت کردبوە ئامانج، کوژرا. هەروەها لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی شێر هەڵسانەوە لە هەفتەی ڕابردوەوە، ئیسرائیل چەندین سەرکردەی سەربازی و زانای ئەتۆمی ئێرانی كوشتوە.
