بافڵ تاڵەبانی له‌باره‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه: پشتگیریی هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دژی شه‌ڕ و وێرانكارین و پشتگیریی هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌وه ده‌درێن
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی له ده‌باشان پێشوازی له د. محه‌مه‌د حه‌سان، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق كرد.
له دیدارێكدا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێكرا و جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان كرایه‌وه.
له‌باره‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، دژی شه‌ڕ و وێرانكارین و پشتگیریی هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌وه ده‌درێن.
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، هه‌ردولا جه‌ختیان له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دورخستنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عیراق كرده‌وه.
