عێراق هۆشداری لەپەرەسەندنی قەیرانەکانی ناوچەکە دەدات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ،هۆشداێی دا لە پەرەسەندنی قەیرانەکانی ناوچەکە، ئاماژەی بەوەکرد هێرشی ئێران بۆ سەر بنكهی ئاسمانی ئەلعودەید لە قەتەر ئاماژەیە بۆ گرژیی زیاتر و خاڵێكی وەرچەرخانێکی مەترسیدار و بێوێنەیە".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگهیاندوه، "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچون بۆ ئەو پەرەسەندنە مەترسیدار و خێرایه دهكهین کە لە ناوچەکەدا ڕودەدات، کە لەگەڵ هێرشکردنە سەر دەوڵەتی قەتەر خهریكه تهشهنه دهكات، ئەوەش پێشهاتێکە کە عێراق لە مێژە هۆشداری دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییە قورسانەی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەکە دروستی دەکات".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو هەڵکشانە ئاماژەیە بۆ گرژیی زیاتر و نوێنەرایەتی خاڵی وەرچەرخانێکی مەترسیدار و بێوێنەیە لە ململانێکاندا، لەبەر ڕۆشنایی هۆشدارییە دوبارەکانی عێراق لە مەترسی تێوەگلانی لایەنە نوێیەکان، کە ڕەنگە ببێتە هۆی فراوانبوونی ڕوبەڕوبونەوەکە و پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە".
لە بەیاننامەکەدا هاتوه، "تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە لە ڕێگەی گفتوگۆ و پەنابردنە بەر کەناڵە دیپلۆماسییەکان و دورکەوتنەوەیه لە بژاردە سەربازییەکان، کە تەنها پەرەسەندن و ئازاری زیاتر بەدوای خۆیدا دێنێت".
هەروەها وەزارەتەکە بانگەوازی خۆی بۆ دان بهخۆداخۆگرتن و هەوڵی یەکگرتو بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندن و گرژییهكان دهدات لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری گەلانی ناوچەکە.
