عێراق: پلەكانی گەرما لە چوار ڕۆژی داهاتوودا بەرز دەبنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات دەكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كەدەستی موتەڵع کەوتووە، بڵاویکردەوە: سبەی پێنجشەممە، كەشوهەوا ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور لە ناوچەكانی باشوور، هاوكات پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
ئاماژەی بەوەشكرد: زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغداد و دیالە و بابل و واست و نەجەفی ئەشرەف و دیوانیە و كەربەلای پیرۆز 45، و سەڵاحەدین و كەركوك 44، بەسرە 47 دەبێت، لە دهۆك 39 پلە، و سلێمانی و هەولێر 41 پلە دەبێت.
راشیگەیاند: رۆژی هەینی كەش و هەوا بەگشتی ڕوون دەبێت، پلەكانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا كەمێك بەرزدەبنەوە.
رونیشیكردەوە: ڕۆژی شەممە، كەشوهەوا ڕوون و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
ئاشكراشیكرد: كەشوهەوای ڕۆژی یەكشەممە ڕوون و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باشوور، هاوكات پلەكانی گەرما لە سەرانسەری وڵات بەرزدەبنەوە.
