سودانی فەرمانی جێبەجێکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی پڕۆژەی شاری سەدری نوێ دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، فەرمانی جێبەجێکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی پڕۆژەی شاری سەدری نوێ دەکات بەشێوەیەکی یەکسان لەگەڵ ژێرخان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پڕۆژەی شاری سەدری نوێی کرد, دوای دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ژێرخانی خزمەتگوزاری پڕۆژەکە بەڕێوەچوونی قۆناغەکانی کارکردن خرایەڕوو.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە مۆدێلی ئابووری گونجاو بۆ دروستکردنی بینای نیشتەجێبوون و دابەشکردنی تەلارسازی و شارستانی کرا، و ئەوەی کە یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەی لەسەر دەبێت و کۆی گشتی 11 هەزار یەکەیە.
رایشیگەیاند لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە پڕۆژە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان کرا، لەوانە وێستگەی کارەبای تایبەت بە شارەکە، و شوێنەکەی و بەستنەوەی بە تۆڕی نیشتمانی و لایەنی جێبەجێکاری، جگە لە خستنەڕووی پلانەکانی تۆڕەکانی پەیوەندی و ئاو و ئاوەڕۆ و بەستنەوەی بە هێڵەکانی ئێستا و تۆڕەکانی کارکردن لەگەڵ دیارترین بەستنەوەی و شوێنی شارەکە و شەقامەکانی بە تۆڕەکانی ڕێگاوبانەکان لە بەغداد، بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە بەستنەوەی لەگەڵ ڕێڕەوەکانی میترۆی بەغداد و ڕێگای بازنەیی چوار و پێنج.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی جێبەجێکردنی پێکهاتەکانی ژێرخانی کرد بەشێوەیەکی یەکسان لەگەڵ پێکهاتەکانی پڕۆژەکە و پێکهاتەکانی تر، هەروەها فەرمانی کرد مانگانە ڕاپۆرتێکی پێشکەش بکرێت کە پوختەی پێشکەوتنەکانی جێبەجێکردنی سەرجەم پێکهاتە و هاوپێچەکانی پڕۆژەی شارە نوێیەکە بخاتەڕوو.
