ئێران.. كوژرانی سەرلەشكر محەمەد سەعید ئیزدی پشتڕاست كردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە،فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، كوژرانی محەمەد سەعید ئیزدی فەرماندەی باڵای فەیلەقەكەی لە هێرشێكی چەند رۆژی رابردوی ئیسرائیلدا، پشتڕاست كردەوە.
راگەیاندنی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا پشتڕاستی كردەوە كە سەرلەشكر محەمەد سەعید ئیزدی ناسراو بە "حاجی رەمەزان"، لە بۆردومانێكی هێرشەكانی چەند رۆژی رابردوی ئیسرائیلدا كوژراوە.
محەمەد سەعید ئێزدی، فەرماندەیەكی باڵاو بەرپرسی "بەشی فەلەستین" بو لە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران. ئەو لە هێرشەكەی ساڵی رابردوی ئیسرائیلدا بۆ سەر كونسولخانەی ئێران لە دیمەشق رزگاری بوبو كە تێیدا چەند فەرماندەیەكی باڵای فەیلەقی قودس كوژران لەوانە محەمەد رەزا زاهیدی.
پێنج رۆژ لەمەوبەر، یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاندبو، لە هێرشێكیاندا بۆ سەر شاری قوم، محەمەد سەعید ئیزدی كوژراوە، بەڵام فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران تا ئەمڕۆ هەواڵەكەی پشتڕاست نەكردبوەوە.
