کۆمیسیۆن: 160 هاوپەیمانی و پارت ناوی بەربژێرەکانیان پێشکەشکردووە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 160 هاوپەیمانی و پارت و لیستی تاک، ناوی بەربژێرەکانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشکەشکردووە.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لیستی ناوی بەربژێرەکان کە پێشکەش بە کۆمیسیۆن کراون، لەماوەی مانگێکدا وردبینیی بۆ ئەنجامدەدرێت.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی ئەو مانگەدا، کە وردبینی بۆسەرجەم بەربژێرەکان دەکرێت، هەر بەربژێرێک مەرجەکانی تیادا نەبێت، لە بەربژێربوون دووردەخرێتەوە.
بڕیارە رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، هەرچوار سەرکایەتییەکەى عێراق بەردەوام پشتیوانیی خۆیان بۆ کۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەبردنى هەڵبژاردن لەو وادەیەدا دووپاتدەکەنەوە و کۆمیسیۆنیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان.
