ترەمپ بەڵێن دەدات سزاکانی سەر ئێران لاببات ئەگەر پابەند بێت بە ڕێبازێکی ئاشتیانە
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر موشه‌كێكی وڵاته‌كه‌ی كه ئاڕاسته‌ی ئێران كرابێت، ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه و هیچكامیان به‌فیڕۆ نه‌چون و ده‌شڵێت، "به‌هیچ جۆرێك رێگه به‌ئێران ناده‌ن، ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و یۆرانیۆم به‌رهه‌مبهێنێت".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز ڕایگه‌یاند، ڕێگه به ئێران نادات یۆرانیۆم پیتاندنی یۆرانیۆم بكات.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شه‌ڕی 12 ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران چڕ بوه، "ئێران هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌دات و نزیكه له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی".
سه‌باره‌ت به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، "ئه‌گه‌ر ئێران نیازپاكی نیشان بدات سه‌باره‌ت به‌چه‌كی ئه‌تۆمی، ئاماده‌یه سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته لاببات".
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌وه‌ی له ئێران كردویه‌تی نایاب بو، جه‌ختیشیكرده‌وه، "هه‌ر موشه‌كێك كه ئاراسته‌ی ئێران ده‌كرێت ئامانجێك ده‌پێكێت".
