13 تاوانبار بە تۆمەتی پەرەپێدانی بیرۆکەکانی پارتی قەدەغەکراوی بەعس سزای زیندانیکردنی سادەیان بەسەردا سەپێندرا
ئەمڕۆ دووشەممە،دادگای تاوانەکانی کەرخ حوکمی زیندانی سادەی لە دژی 13 تاوانبار بە تۆمەتی پەرەپێدانی بیرۆکەکانی پارتی قەدەغەکراوی بەعس دەرکرد.
دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە دەست موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاندووە، "دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەر هەر یەک لەو 13 سزادراوەدا دەرکردووە، کە تاوانی پێشخستنی بیرۆکەکانی حزبی قەدەغەکراوی بەعس بووە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "ئەو سزایە دوای هەوڵی بەرفراوان و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخەوە لە دژی سزادراوان دەرچووە".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "ئەم گرووپە کە سەر بە بەناو گردبوونەوەی نیشتمانی بۆ ڕزگاری و گۆڕانکارییە - کە لقێکە لە پارتی قەدەغەکراوی بەعس- سزا درا.و کاریان دەکرد بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی،و ئامادەکاری بۆ خولی ڕاهێنانی سەربازی و مەشقی دیکە، و دابەشکردنی دامەزراوانی نوێ بەسەر لیوا و سەرایا بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ئاسایش لە وڵاتدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بڕیارە بەپێی بڕگەکانی ماددەی 10ی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 2016ی قەدەغەکردنی حزبی بەعس، قەوارە ڕەگەزپەرست، تیرۆریستی، و تەکفیرییەکان، حزبەکان، و چالاکییەکان و لەژێر ڕۆشنایی مادەکانی 47 و 48 و 49ی یاسای سزادان و بە ئاماژەدان بە بڕگەکانی مادەی 132/3ی هەمان یاسا لە دژی ئەوان دەرچووە".
