ئێران: ئیسرائیل لە دەستدرێژیەکانیدا شکستی هێنا، سیاسەتی ئەتۆمی ئێمە دەمێنێتەوە و گەشە دەکات
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لیوا عەبدوڵڕەحیم موسەوی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: "ڕژێمی زایۆنیستی تووشی شکستێکی سەخت بوو لەسەر دەستی ئێران"، ئاماژەی بەوەدا کە "هەموو بەڵگەکان، چ ڕواڵەتی و چ شاراوە، ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە".
موسەوی لە لێدوانێکیدا کە ئاژانسی هەواڵی ئیسنا نیمچە فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، کە ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ساڵانێکە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بۆ زیانگەیاندن بە ڕێژیمی ئێران خستووەتەگەڕ، بێ سوود بوون.
موسەوی لە لێدوانێکدا لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی یادی قوربانیانی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە تاران رایگەیاند: ئامانجی دوژمنان زیانگەیاندن بە کۆماری ئیسلامی ئێران و دابەشکردنی وڵات بوو، نەک پرسی ئەتۆمی.
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداریی دا بە ئیسرائیل و ئەمریکا وتیشی، ئەگەر ئیسرائیلییەکان جارێکی دیکە هەر گەمژەیییەک ئەنجام بدەن، ئەوا گورزێکی توند لە گەلی ئێران و گورزێکی پڕ لە ئازار لە هێزە چەکدارەکانی ئێران وەردەگرن.
لە درێژەی قسەکانی ئاماژەی بەوەکرد: ئەگەر بچینە قۆناغێکی نوێ و شەڕەکە بەردەوام بێت، ئەوا قەوارەی ئیسرائیل شاهیدی تواناکانی ئێران دەبێت کە تا ئێستا کەڵکیان لێ وەرنەگیراوە.
موسەوی جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانی ئێران لە فەلەستین و گەلەکەی وەک یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێت.
