سەرۆک وەزیران کارە جێبەجێکارییەکانی پڕۆژەی ئاوەڕۆی حەیدەریە لە نەجەف ڕادەگەیەنێت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی دەستپێکردنی کاری جێبەجێکاری لە پڕۆژەی ئاوەڕۆی حەیدەریە لە نەجەف دەست ڕاگەیاند
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێکردنی کاری جێبەجێکاری لە پڕۆژەی ئاوەڕۆی حەیدەریە لە نەجەف، بە توانای 30 هەزار م3 لە ڕۆژێکدا ڕاگەیاند.
وتیشی سودانی جەختی لە بەردەوامی حکومەت کردەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان کە خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن، و ئاماژەی بە گرنگی ئەوە کرد کە پارێزگاری نەجەف پشکی شیاوی خۆی لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان وەک ئەوەی پلانی بۆ داڕێژراوە وەربگرێت.
روونیشیکردەوە پڕۆژەی ئاوەڕۆی حەیدەریە پێکدێت لە وێستگەیەکی پاککردنەوە و، جێبەجێکردنی خشتەی چەندایەتی بۆ تۆڕەکانی ئاوەڕۆ و ئاوی باران، دوو وێستگەی دوو پەمپکردن، هێڵی پەمپکردن و کارەکانی نۆژەنکردنەوە و ڕێڕەوگۆڕین، هەروەها کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگاکە.
