وزارەتی پلاندانان: لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو پاره‌ی بژمێرهكانی راپرسی دابه‌شده‌كرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سەرجەم رێكاره كارگێڕی و داراییه‌كان ته‌واو كراون و له‌مڕۆوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاماری پارێزگاكان هه‌ڵده‌ستن به ڕێكخستنی كاره‌كانیان و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوشدا پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێت .
وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردو دوای هه‌وڵێكی زۆر و به‌دواداچونی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم و بریكاری وه‌زاره‌ت، توانرا به‌شی شایسته‌ی دارایی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كان و بژمێره‌كان، له حكومه‌تی عێراق وه‌ربگیرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێكاره كارگێڕی و داراییه‌كان ته‌واو كراون و له‌مڕۆوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاماری پارێزگاكان هه‌ڵده‌ستن به ڕێكخستنی كاره‌كانیان بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و شایسته داراییانه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتودا.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، هێشتا زیاتر له 13 ملیار دینار ماوه بنێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به‌و خه‌رجییانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی ئامار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به ده‌سته له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی پێ ده‌رچوه، به‌ڵام داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن له جێبه‌جێیكردنی، وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی ته‌واوی مافه داراییه‌كان كه نه‌دراون، تاكو مافی فه‌رمانبه‌رانی ئامار له هه‌رێم نه‌فه‌وتێت.
