نه‌ته‌نیاهۆ فه‌رمانی كرد هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له سوه‌یدا بكرێنه ئامانج
ئەمڕۆ سێشەممە،بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی، فه‌رمانی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی سوریا و چه‌كه‌كانیانی كردوه له پارێزگای سوه‌یدا.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له لێدوانێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ یسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، "هێنانه ناوه‌وه‌ی چه‌ك بۆ ناو سوه‌یدا پێشێلكردنی سیاسه‌تی چهكداماڵینه كه پێشتر پهسهندكرابو".
له‌لێدوانه هاوبه‌شه‌كه‌دا باسیان له‌وه‌شكردوه، "ئیسرائیل پابه‌نده به ڕێگریكردن له هه‌ر زیانێك به دروزه‌كان له سوریا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هاوپه‌یمانی قوڵی برایه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی دروزهكانمان له ئیسرائیل".
بنیامین نه‌تانیاهۆ و یسرائیل كاتز ئاشكرایانكردوه، "كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێمی سوریا نه‌توانێت دروزه‌كان بكاته ئامانج و ده‌سته‌به‌ركردنی داماڵینی سه‌ربازیی له‌ناوچه سنوره‌كانمان مسۆگه‌ر بكه‌ین".
لای خۆیه‌وه، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، "به ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی، له‌م دواییانه‌دا ده‌ستمان كرد به هێرشكردنه سه‌ر ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی ڕژێمی سوریا له سوه‌یدا له باشوری سوریا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هێرشمانكرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك زرێپۆش، له‌وانه تانك و ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری سه‌ربازان و به ئامانجی ڕێگریكردن له چونه ژوره‌وه‌یان بۆ سوه‌یدا".
