ئەنجوومەنی ئاسایش سبەی پێنجشەممە کۆدەبێتەوە و باس لە پەرەسەندنی ئیسرائیل لە سوریا دەکات
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سبه‌ی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر بارودۆخی سوریا كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی ڕایگه‌یاند، سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دانیشتنێك سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی ڕژێمی ئیسرائیل له دژی سوریا ئه‌نجامده‌دات.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا، پارێزگای سوه‌یدا پێكدادانی خوێناوی نێوان هۆزه‌كان و گروپه ناوخۆییه‌كانی به‌خۆیه‌وه بینی و له ئه‌نجامدا زیاتر له 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش هێزه‌كانی سوریا چونه ناو ئه‌و شاره‌ی كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كانی دروزه‌كانن به ئامانجی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئاگربه‌ستێك كه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و ریش سپیه ناوداره‌كانی شاره‌كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبون، به‌ڵام جارێكی دیكه دۆخی پارێزگاكه ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئه‌مڕۆ هێرشه‌كانی ئیسرائیل دیمه‌شقیان هه‌ژاند و بینای وه‌زاره‌تی به‌رگری و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیان كرده ئامانج و هه‌روه‌ها له سوه‌یدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ش هێرشیان ئه‌نجامدا.
