فەرماندەی گشتی فهرمانی پێداچوونەوە و وردبینی بۆ سەرجەم بیناکان دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزهچهكدارهكان محەمەد شیاع سودانی، فهرمانی پێداچوونەوە و وردبینی بۆ سەرجەم بیناکان و داخستنی هەر بینایەک کە ڕێوشوێنی سەلامەتی تێدا نەبێت دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كەدەستی موتەڵع کەوتووە تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری کوت"ـی ناوەندی پارێزگاری واست سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی لێکۆڵینەوە و بەرپرسانی پارێزگاکە و وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی لەخۆگرت، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگاری واست".
به گوێرهی راگهیندراوهكه" سودانی سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە گەورەیە دووپات کردەوە، کە بەدەیان قوربانی و برینداری لێکەوتەوە" ههروهها جەختی لە "بەردەوامی ڕێکارەکانی سەلامەتی و خۆپارێزی کردەوە، چونکە ئەم جۆرە ڕووداوانە دەتوانن هەموو هەوڵەکانی دەزگاکانی حکومەت بەهۆی کەمتەرخەمی و خراپی بڕیاردانەوە تێکبدەن"، سهرۆك وهزیران تیشکی خستە سەر ئەو "ڕێسایانەی کە پەسەند کراون بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناسازی کە دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و جێبەجێکردنی پلان دەردەچن، جگە لە ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی پێش پێدانی ڕەزامەندی".
ههر له راگهیندراوهكهدا سودانی جەختی لەسەر "پێویستیی ڕێکارەکان کردەوە، کە هاوتا بێت لەگەڵ گەورەیی زیانەکان، و پێویستە چاوپۆشی بەرامبەر هەر کەمتەرخەمییەک نەکرێت"، سهرۆك وهزیران ئاماژەی بە "بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییەکان و چارەسەرکردنی بریندارەکان".
له كۆتایی راگهیندراوهكه فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی کرد پێداچوونەوەی بەپەلە بۆ سەرجەم باڵەخانەکانی لەم ئاستە بکرێت و ئەو بینایانە دابخرێن کە ڕێکارەکانی سەلامەتیان تێدا نییە، هەروەها فەرماندەکانی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی و شارەوانی لە سەرجەم پارێزگاکان ڕاسپارد پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ مەرجەکانی سەلامەتی و مەرجەکانی بەرگری شارستانی ئەنجام بدەن".
