ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردوە بە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی بەرفراوان له چه‌ندین ناوچه‌دا
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستپێكردوه به‌ئامانجی كۆتاییهێنان به هێرشی سه‌ر دامەزراوە نەوتییەکان و کێڵگە نەوتییەکان و هەندێک هەوڵدان بۆ بەئامانجگرتنی بنکە و کەمپەکان، كه مەترسیدارن و ئامانجیان ناسەقامگیرکردنی عێراق و بەرەوپێشبردنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لەژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و پلاندانانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بە سەرپەرشتی مەیدانی سەرۆکی دەزگای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و فەرماندەکانی مەیدانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا و سه‌ڵاحه‌دین و سەرکردایەتی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی، هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردوە بە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی بەرفراوان له چه‌ندین ناوچه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له بیابانی حه‌زر لە کەرتی ڕۆژئاوای نەینەوا و سەڵاحەدینه‌وه ده‌ستیپێكردوه، ژمارەیەکی زۆر کۆگا و دۆڵ و ئەشکەوت پشكنراوه و به ئامانجی تێكدان و ڕاوه‌دونانی گروپه‌كان.
له ڕاگه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، ئەو ئۆپەراسیۆنە ئامانجی پشتڕاستکردنەوە و بەدواداچونی زانیارییە گرنگەکانی پەیوەست بە پوچەڵکردنەوەی نیەتەکان و هەوڵدان بۆ بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان و ئامانجە گرنگەکانی وڵاته، كه له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی ڕابردودا زیاتر بوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، بەئامانجگرتنی ئەم دواییەی دامەزراوە نەوتییەکان و کێڵگە نەوتییەکان و هەندێک هەوڵدان بۆ بەئامانجگرتنی بنکە و کەمپەکان، هێرشی قێزەون و مەترسیدارن كه ئامانجیان ناسەقامگیرکردنی عێراق و بەرەوپێشبردنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕونكردوه‌ته‌وه، هێزه ئەمنییەکان بەدوای هەمو ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە هه‌وڵی تێكدانی ئاسایش و توانا و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات ده‌ده‌ن، هەروەها ئەوانەی هاوکارییان دەکەن، تاوانباران ده‌برێنه بەردەم دادگا بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.
