نێچيرڤان بارزانى جه‌ختی له پابه‌ندى به پێشكه‌شكردنى هه‌مو پشتيوانى و پشتگيرييهك بۆ ئێزدييان دەکات
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختی له پابه‌ندى به پێشكه‌شكردنى هه‌مو پشتيوانى و پشتگيرييهك بۆ ئێزدييان و پاراستنى مافه‌كانيان ده‌كاته‌وه و دەڵێت، "كوردستان له كار و هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دانپێدانانى زياتر به جينۆسايدى ئێزدييان، هەروەها تاكو تاقه ڕفێنراوێكى ئێزدىش مابێت، هەوڵەكان بۆ ڕزگاركردن و ئاشكراكردنى چارهنوسيان به‌رده‌وام ده‌بێت".
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ دوشه‌ممه له وتارێكدا له چالاكييه‌كى ڕێكخراوى يه‌زداى ئێزدى و ڕێكخراوى جێرمه‌ن كوپهريشنى ئه‌ڵمانيدا بۆ يادى 11 ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان پێشكه‌شكرا، وێڕاى خستنه‌ڕوى دۆخى ئێزدييان، جه‌خت له پابه‌ندى به پێشكه‌شكردنى هه‌مو پشتيوانى و پشتگيرييهك بۆ ئێزدييان و پاراستنى مافه‌كانيان ده‌كاته‌وه.
ئاماژەی بەوەشكرد، داكۆكى له‌وه ده‌كات كه هه‌رێمى كوردستان له كار و هه‌وڵه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دانپێدانانى زياتر به جينۆسايدى ئێزدييان، داوا لە عێراقیش دەكات باشتر خاوەنداری له ئێزدييه‌كان بكات.
نێچیرڤان بارزانی باسی بەوەشكرد، ئێزدييان دڵنيا دەكەنەوە كه تاكو تاقه ڕفێنراوێكى ئێزدى مابێت، كارى نوسينگه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى، بۆ ڕزگاركردن و ئاشكراكردنى چارهنوسيان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتارەكەی نێچیرڤان بارزانی لەلایەن دلشاد شهاب، ياريده‌ده‌رى سه‌رۆك و وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشكەش كرا كە به نوێنه‌رايه‌تيى نێچيرڤان بارزانى و به ياوه‌ریى شاندێكى سه‌رۆكايه‌تى، به‌شداریى له چالاكييهکەدا كرد.
