هێزەکانی ڕوسیا لە ماوەی هەفتەیەکدا حەوت شارۆچکەیان کۆنترۆڵ کردووە
ئەمڕۆ هەینی ،وەزارەتی بەرگری ڕوسیا جەختیکردەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوی شەڕ لە چەندین بەرە روویداوە، هێزەکانیان توانیویانە حەوت شارۆچکە کۆنترۆڵ بکەن.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، لە ڕاگەیەندراویكدا رایگەیاند، "لە ماوەی 26ی تەمموز تا 1ی ئاب، هێزەکانی ڕوسیا، حەوت هێرشی بەکۆمەڵیان بە چەکی ورد و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەرییەوە ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هێرشەكاندا دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی پیشەسازیی سەربازیی لە ئۆکرانیا، ژێرخانی فڕۆکەخانە سەربازییەکان، پێگەكانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێکهاتەکانی، خاڵەکانی کۆنترۆڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دورمەوداکان، کۆگاکانی سیستەمی ڕۆبۆتی، چەکی موشەکی و تەقەمەنی، هەروەها خاڵەکانی نیشتەجێبونی کاتیی یەکە ئۆکرانییەکان و ناسیۆنالیستەکان و بەکرێگیراوە بیانییەکانیان کردە ئامانج".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، یەکەکانی گروپی هێزەکانی ناوەند بەردەوام بون لە ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکانیان لەسەر خاکی دۆنێتسک و پارێزگای دنیپرۆپترۆڤسک لە ماوەی هەفتەکەدا، بایکۆڤکا و بلگیکا و نۆڤۆئۆکرینکایان کۆنترۆڵ کردوە، کە سەر بە دۆنێتسکن
ئەوەشیخستەڕو، "لە ماوەی هەفتەیەکدا، یەکەکانی گروپی ڕۆژهەڵات چونەتە قوڵایی بەرگرییەکانی دوژمنەوە و شارۆچکەکانی زیلیۆنی گای لە دۆنێتسک، مالیڤکا لە پارێزگای دنیپرۆپترۆڤسک و تیمیرۆڤکا لە پارێزگای زاپۆریژیایان کۆنترۆڵکردوە".
وەزارەتەکە هەروەها ڕایگەیاند کە یەکەکانی هێزەکانی "باشور" شاری چاسیڤ یاریان لە دۆنێتسک کۆنترۆڵ کردوە، و زیانەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە هەزار و 325 سەرباز و دو تانک بون تەنهاو لەو بەرەیەدا.
