کەشناسیی عێراق: وڵات لەژێر کاریگەریی درێژبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆیەکی گەرمیی وەرزییدا دەمێنێتەوە
دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق، رایدەگەیەنێت، وڵات لەژێر کاریگەریی درێژبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆیەکی گەرمیی وەرزییدا دەمێنێتەوە، کە بەگشتی کەشوهەوایەکی هاوینەی سەقامگیر و زۆر گەرمی لێ دەکەوێتەوە، لەگەڵ ئاسمانێکی ساماڵ و هەندێک پەڵەهەور لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتدا.
ئەمرۆ دوو شەممە 2025/8/4، دەستەی گشتیی کەشنسایی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرزبوونەتەوە، لە کاتێکدا لە ناوچەی باکوور نەگۆڕاون."
بەرزترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆ، لە بەغدا 47 ، کەرکوک 44 ، نەینەوا 44 ، سەلاحەدین 45 ، دیالە 47، ئەنبار 43، کەربەلا 47، بابل 47، واست 47، نەجەف 48، دیوانیە 47، میسان 50، زیقار 48، موسەننا 47 و بەسرە 49 پلەی سیلیزییە.
لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، دهۆک 41 ، هەولێر 43 و سلێمانی 43 پلەی سیلیزییە.
