عێراق پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دەکات و ڕۆڵی واشنتۆن بەرز دەنرخێنێت
کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان کۆماری ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان کرد.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە پێشوازی کۆماری عێراق دەربڕی بۆ ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان کۆماری ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان"، سەرلەنوێ "هیوای خۆی دەڕبڕی بەوەی ئەم ڕێککەوتنە بەشداربێت لە گەیشتن بە سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاسایش لە ناوچەی قەفقاز، هەروەها کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەردوو گەلی دۆست دەبێت".
وەزارەتەکە ستایشی "هەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد لە ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕێککەوتنە"، دووپاتیکردەوە "پشتیوانی عێراق بۆ هەموو هەوڵەکان کە ئامانجیان چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانە لە ڕێگەی ئاشتیانە، دەستەبەرکردنی ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتان، و بەرزکردنەوەی ئاسایش و گەشەپێدانی ناوچەکە".
