سودانی: سازش لەسەر سەقامگیری عێراق ناکەین و سەروەری یاسا لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ شەممە دووپاتیکردەوە کە سنوردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و سەروەری یاسا، و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، مەرجەعییەتی ئایینی و چالاکییە کۆمەڵایەتی و جەماوەریەکان بانگەشەیان بۆ دەکەن و نابێت کەمتەرخەنی لە جێبەجێکردنیان بکرێت، و بەمەبەستی بە ئامانجگرتنی هیچ لایەن و تاکێک نییە. هەروەها ئاماژەی دا کە هیچ سازشێک لە سەر سەقامگیری عێراق و سەروەری یاسا لە سەرووی هەموو شتێکەوە ناکرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، ئامادەی کۆنفرانسێکی هۆزەکان بوو لە میوانخانەی شێخ جەمال زاری بۆ یادکردنەوەی شۆڕشی بیستەم، لە کۆنفرانسەکەدا ژمارەیەک وەزیر و سەرۆک هۆز عەشیرەت و کەسایەتییە دیارەکان ئامادەبوون.
سودانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم بانگهێشتە و ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ کۆمەڵێک سەرۆک هۆزە ڕەسەنەکانئ عێراقی دەربڕی و جەختیشی لەوە کردەوە کە شۆڕشی بیستەم لەدایکبوونی ڕاستەقینەی دەوڵەتی عێراق بوو، هەروەها نوێنەرایەتی هەڵوێستی هۆزە عەرەبییەکان و پێکهاتەکانی دیکە لە کورد و تورکمان دەکات بۆ ڕەتکردنەوەی نادادپەروەری و داگیرکاری و چەوساندنەوە، لە ژێر ڕۆشنایی فەتوای مەرجەعییەتی ئایینی لەو کاتەدا و ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دەبێت ئەم هەڵوێستە یەکێتی کۆمەڵایەتی لەسەر بنیات بنرێت چونکە هۆزەکان پێکهاتەیەکی بنەڕەتین لە بنیاتنانی دەوڵەتدا.
سودانی ئاماژەی بەو یەکڕیزییە بەردەوامە کرد لە هەموو کاتێکدا کە وڵاتەکەمان ڕووبەڕووی بووەتەوە، لەم دواییانەشدا ڕووبەڕووبوونەوەی شەرەفمەندیان دژ بە چەتەکانی داعش، لەگەڵ هۆزە عێراقیەکان لە یەک بەرە ڕووبەڕووبووی بوونەوە لوگەک فەتوای جیهادێکی کیفائی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی و جەختیشی لەوە کردەوە ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی کە ئەمڕۆ هەیە لە سایەی ئەم هەڵوێستە و قوربانیدانەی گەلەکەمانەوەیە.
ئەمانەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە کەنوسینگەکەی بڵاویکردۆتەوە:
? ئەرکی ئێمە ئەوە نەوەی ئێستا ڕێنمایی بکەین بۆ ئەم وێستگە گەشاوە، لە بری ویستگەکانی تائیفی و دابەشبوون.
? ڕۆڵی هۆزەکان لەهەموو کایە کۆمەڵایەتییەکاندا لە گەشەکردندایە، ڕووبەڕووی ململانێی خێڵەکی و دیاردە مەترسیدارەکانی وەک مادەی هۆشبەر دەبنەوە.
? حکومەت ڕێباز و دروشمی خزمەتگوزارییەکانی گرتۆتەبەر، و بووەتە ڕێبازێکی کردەیی لە هەموو دۆسیە و پارێزگارێکدا.
? سەردان بۆ هەموو پارێزگاکان ئەنجام دەدەین بۆ چاودێریکردنی بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پڕۆژە و بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزاری و پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتیان.
? ئێمە جەخت لەسەر ڕۆڵی کۆمەڵگا و بەتایبەت هۆزەکانی عێراق دەکەینەوە لە داڕشتنی ژیانی سیاسی و کۆتاییهێنان بە ئازارەکان.
? عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی ناوخۆیی و دەرەکی بووەتەوە، کۆمەڵێک بنەماش هەن کە دەتوانین لێیەوە بەرەو پێشەوە بچین.
? سنوردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و سەروەری یاسا، و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، مەرجەعییەتی ئایینی و چالاکییە کۆمەڵایەتی و جەماوەریەکان بانگەشەیان بۆ دەکەن و نابێت کەمتەرخەنی لە جێبەجێکردنیان بکرێت، و بەمەبەستی بە ئامانجگرتنی هیچ لایەن و تاکێک نییە.
? لەبەر ڕۆشنایی ئەو دۆخە سەقامگیرە، هیچ پاساوێک بۆ بوونی هیچ چەکێک لەدەرەوەی دامەزراوەکان نییە و دەبێت هۆزەکان پشتیوانی لە سەروەری یاسا و دەسەڵاتی دادوەری بکەن.
? حکومەت لە بەرنامەکەیدا پابەند بووە بە کۆتایی هێنان بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دواویی ئەوەی پێویستی پێی نەما.
? ئێمە نامانەوێت عێراق لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دوور بخرێتەوە، و ناتوانرێت عێراق لە گۆشەگیریدا دابنرێت.
