بارزانی ڕۆڵی هۆزه‌كانی عێراق له پاراستنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆحی پێكه‌وه‌ژیان به‌رز دەنرخێنێت
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ پێشوازی له شاندێكی شێخه‌كان و كه‌سایه‌تیی هۆزه‌كانی عێراق كرد و جه‌ختیانكرده‌وه، عێراقییه‌كان ئه‌و توانایه‌یان هه‌یه كه كێشه‌كانیان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و یه‌كترقبوڵكردن دور له جه‌مسه‌رگیرییه هه‌رێمی و دهولییهكان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له سه‌ڵاحه‌دین مه‌سعود بارزانی پێشوازی له شاندێكی شێخه‌كان و كه‌سایه‌تیی هۆزه‌كانی پارێزگاكانی عێراق ده‌كات، له‌و دیداره‌دا بارزانی به گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی كرد و ڕۆڵی هۆزه‌كانی عێراقی له پاراستنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆحی پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان ڕۆڵه‌كانی نیشتیمان به‌رز نرخاند.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا شاندی میوان جه‌ختیان له بڕوای پته‌وی خۆیان له‌مه‌ڕ یه‌كڕیزیی عێراقییه‌كان كرده‌وه وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ سه‌قامگیری و هه‌روه‌ها دیالۆگیان وه‌ك باشترین ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له قه‌ڵه‌مدا
شاندی میوان پشتگیریی خۆیان بۆ ڕوانگه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای ئایینی له نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف دوپاتكرده‌وه كه چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و یاسا باڵاده‌ست بێت و دادپه‌روه‌ری له‌نێوان هاوڵاتیان به‌دی بێت، هه‌روه‌ها شاندی میوان هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كییان له كاروباری عێراق ڕه‌تكرده‌وه و جه‌ختیانكرده‌وه كه عێراقییه‌كان ئه‌و توانایه‌یان هه‌یه كه كێشه‌كانیان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و یه‌كترقبوڵكردن دور له جه‌مسه‌رگیرییه هه‌رێمی و دهولییهكان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
