ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا داوایەک ئاراستەی خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی تایبەت دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، داوایەکی ئاراستەی خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی تایبەت کرد بۆ بەشداریکردن لە گەڕاندنەوەی بەکۆمەڵی زیارەتکارانی ئەربەعین.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەییەکەدا هاتووە: "داوا لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی تایبەت بە هەموو جۆرەکانیانەوە دەکەین ڕوو لە شاری کەربەلای پیرۆز بکەن، بۆ ئەوەی هاوشان لەگەڵ براکانیان لە هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکاندا بەشداری بکەن لە پێشکەشکردنی یارمەتی و ئاسانکاری بۆ پرۆسەی گەڕاندنەوەی زیارەتکاران و گواستنەوەی ئەو زیارەتکارانەی کە مەراسیمی زیارەتەکەیان تەواو کردووە لە (کەربەلای پیرۆزەوە بۆ پایتەخت)، ئەمەش بەهۆی ئەو قەرەباڵغییەی کە لە ئەنجامی کۆبونەوەو زۆری ماتەمگێڕان بۆ چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن 'سڵاوی خوای لێ بێت' دروست بووە."
هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕێگاکە لە (بەغدا - مەحمودیە - سەید عەبدوڵڵا - پردی فازڵیە - بە ئاراستەی شاری کەربەلای پیرۆز و بە پێچەوانەشەوە) دەبێت.
