بریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکرانیا دووپاتدەکاتەوە
دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بریتانیا ،پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە جەختی لەوەکردەوە، کە ئەوان شانبەشانی ئۆکرانیا دەوەستن "لە ڕۆژێکی گرنگدا بۆ داهاتوی و بۆ ئاسایشی ئەوروپی-ئەتلەسی".
دەیڤد لامی، ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێكدا لە پەرەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، بریتانیا شانبەشانی ئۆکرانیا دەوەستێت، لەم ڕۆژە گرنگەدا بۆ داهاتوی ئۆکرانیا و بۆ ئاسایشی ئەوروپی-ئەتلەسیش.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ لە کاتی قسەکردن لەگەڵ ئەندرێ سیبیهای وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا، پشتیوانیی بەردەواممان و پابەندبونمان بە کارکردن لەگەڵ ئەمریكا و ئۆکرانیا بۆ دابینکردنی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمیشەیی دوپاتکردەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتینی هاوتا ڕوسییەکەی، درەنگانی ئەمڕۆ هەینی كۆبونەوەیەك لە ئەلاسکا ئەنجام دەدەن، کە جەنگی ئۆکرانیا دیارترین خاڵی کارنامەکەی دەبێت.
