پۆلیسی ڕاپەرین په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌په‌یامێكی ئاراستەی هاوڵاتیان کرد و رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی باندێك په‌یدابون هه‌ڵده‌ستن به داونلۆدكردنی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی كه‌وا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به (public ) داده‌ندرێن، دواتر به‌و وێنه و ڤیدیۆیانه هه‌ڕه‌شه له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره.
پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه ماوه‌یه‌كه ئه‌ندامانی باندێك په‌یدابون هه‌ڵده‌ستن به داونلۆدكردنی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی كه‌وا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیكردن وه‌ك (سناپ چات ، فه‌یسبوك ، ئینستاگرام .....) به گشتی (public ) داده‌ندرێن، دواتر به‌و وێنه و ڤیدیۆیانه هه‌ڕه‌شه له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره، به پێچه‌وانه‌وه بڵاویده‌كه‌نه‌وه، جگه له‌وه‌ش هه‌ڵده‌ستن به بڵاوكردنه‌وه و ده‌ستكاریكردن و دانانی نوسینی نه‌شیاو له‌سه‌ر وێنه و ڤیدیۆكان، دور له هه‌مو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی و ئینسانی و ئاینی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، داواكارین كه خۆتان بپارێزن له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ تایبه‌ته‌كانتان، به شێوه‌ی گشتی (public) له هه‌مو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان".
ده‌توانن سه‌ردانی نوسینگه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن بكه‌ن
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، له ئه‌گه‌ری ڕودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌م چه‌شنه ده‌توانن سه‌ردانی نوسینگه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن بكه‌ن، هاوڵاتیان سنوره‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هێزه‌كانمان به‌رده‌وامن له به‌دواداچون و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن".
