هێڵی ئاسمانی عێراقی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە رادەگەیەنێت
کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق دەڵێت، بە راسپاردەی راستەوخۆی وەزیری گواستنەوەی عێراق، گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی مەراسیمەكانی یادی ئەربەعینەوە، عێراق گەشتەكانی بۆ سعودییە راگرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٥، هێڵی ئاسمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، بڵاویكردەوە، گەشتەکانی عومرە بە رێژەی سێ بۆ پێنج گەشتی رۆژانە لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەفی و بەسرە جگە لە فڕۆکەخانەکانی دیكەی عێراق، بەپێی خشتەی کارپێکردنی پەسەندکراو دەستپێدەکەنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوكە، پلانی زیادکردنی ژمارەی گەشتەکان بەشێوەی پلە بە پلە دەبێت، لەگەڵ دڵنیابوون لە بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری و ئاسوودەیی بۆ گەشتیاران، بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی عێراق و دەسەڵاتدارانی سعودیە، بۆ دڵنیابوون لە ئاسانی کارپێکردن و ئاسانکردنی رێکارەکانی پێشوازی لە عومرەکاران.
ئاماژەی بەوەشكرد، گەشتەکان بە فڕۆكە جۆراوجۆرەكانی هێڵی ئاسمانی، لە جۆرەكانی B777 وB787 و A330 لەگەڵ فڕۆکەکانی جۆری B737 ئەنجام دەدرێن، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ژمارەی عومەرەكاندا بگونجێت.
