سەرۆککۆمار پەیامێکی لەبارەی بەخشینی سوپاسنامە بە هەزاران فەرمانبەر بڵاوکردەوە
سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی لەبارەی بەخشینی سوپاسنامە بە فەرمانبەران بڵاوکردەوە، وتیشی بەخشینی سوپاسنامە بە هەزاران فەرمانبەر پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئەو بەڵێننامەیەیە کە بۆ دەستپاکی هەڵبژاردن واژۆ کرابوو.
بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی، سەرۆککۆمار ئاشکرای کردووە کە تەنیا سێ ڕۆژ دوای ڕێککەوتنەکە، سوپاسنامە بە هەشت هەزار و 896 فەرمانبەر بەخشراوە، ئەمەش وەک بەڵگەیەک لەسەر پێشێلکارییەکە خستووەتەڕوو.
لە درێزەی نوسراوەکەدا هاتووە: سەرۆککۆمار هۆشداری داوە کە "ئەم پێشێلکارییە دەرگا بۆ پێشێلکاریی دیکە دەکاتەوە" و جەختی لەسەر ئەرکی دەستووری بۆ پاراستنی هەڵبژاردن لە کاریگەریی پارەی سیاسی و دەسەڵات کردووەتەوە.
لە کۆتاییدا، داوای لە دەزگا دەستوورییەکان کردووە لێکۆڵینەوە لەم پێشێلکارییە بکەن.
ئەمەی خوارەوە دەقی ناڕەزایەتییەکەی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق:-


