عێراق بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا پەرۆشی خۆی بۆ هاوکاری لە بوارەکانی وزە و وەبەرهێنان پشتڕاست دەکاتەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە میانی دیدارێکی لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا،پەرۆشیی عێراقی بۆ هاریکاری هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا بەتایبەتی لە بوارەکانی وزە و وەبەرهێنان،دووپاتکردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا، کە پێکهاتبوون لە هەردوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارتی کۆماری دارین لحوود و پارتی دیمۆکراتی ستیڤ کۆهین و تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پێشخستنی لە بوارە جیاجیاکاندا کرا.
وتیشی سودانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد بۆ بەغداد و ستایشی هەوڵەکانیانی کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بەتایبەتی لە بواری ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیدا و جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاری هاوبەش لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەتایبەتی لە بوارەکانی وزە و وەبەرهێناندا.
هەروەها پێداچوونەوە بە دۆخی ناوچەکە کرا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تیشکی خستە سەر هەڵوێستی پتەو و پاڵپشتیکاری عێراق سەبارەت بە دیالۆگ بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری و فراوانکردنی بازنەی پەیوەندییەکان بۆ ئەوەی کەرتە جیاوازەکان بگرێتەوە.
لە لای خۆیانەوە شاندی کۆنگرێس سەرسامی خۆیان بۆ ئەو پێشکەوتنانە دەربڕی کە لە عێراق بەدەست هاتوون، لەوانەش گەشەسەندن و سەقامگیریی عێراق و سوپاسی عێراقیان کرد بۆ هاوکاری بتەو لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان بەرز نرخاند و و بە پەیوەندییەکی گرنگ بۆ ویلایەیە یەکگرتووەکان ناویان برد و عێراقیان بە هاوبەشێکی گرنگ وەسفکرد و خواستی ئیدارەی ئەمریکایان دووپاتکردەوە بۆ هاوکاریکردنی پتەو لەگەڵ عێراق و کارکردن لەگەڵیدا بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە سەرناسەری ناوچەکە.
