قوباد تاڵەبانی: کورد هاوبەشێکی سەرەکییە لە دیموکراسی و ئاشتیدا حکومەتی فیدراڵیش حکومەتی هەمووانە
ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە حکومەتی فیدراڵی حکومەتی هەمووانە، هاوکات ئاماژەی بە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرد.
قوباد تاڵەبانی، لە كۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆشیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی ڕایگەیاند، لە وڵاتانی عەرەبی هەمیشە دۆسیەی كورد وەك هەڕەشە سەیركراوە بەڵام ئێستا هەموان تێگەیشتون كە كورد هەڕەشە نیە، بەڵكو دەرفە بۆ ئاشتی و دیموكراسی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا كورد تەواوی مافە دەستورییەكانی لە عێراق وەرنەگرتوە، ڕاستە چوارچێوەكە هەیە و هێشتا خەباتە سیاسی و یاساییەكان ماوە. كێشەكانی هەرێم و بەغدا لەڕێی دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ دەستور چارەسەر دەكرێت.
قوباد تاڵەبانی، بەهەوڵ و ماندوبونێكی زۆر، هەروەها بە هەوڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆكی یەكێتی لە هەموكات زیاتر نزیكترین لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی.
ئەوەشیخستەڕو، كورد نوێنەرایەتی قەزیەیەك دەكات كە هەمو ناوچەكە دەگرێتەوە، قەزیەی كورد تەنها دابینكردنی موچە نیە لە لایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە، ئەوە مافێكی دەستوری و پرسێكی ئیدارییە، بەداخەوە دوای ئەو هەموساڵە لە ئازادكردنی عێراق، ئێستاش پرسی موچە پرسێكە كە هەمو مانگێك دەبێت خەڵكی كوردستان چاوەڕوان بن بزانین موچە دێت، نایات، كەی دێت.
