راسپاردەیەکی حکومی بۆ ئاسانکاری کاری فرۆشیارانی سەر شەقام و دەستگێڕەکان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، فەرمانی تەرخانکردنی شوێن و ڕووبەری ڕێکخراوی کرد بۆ خزمەتکردنی کاری فرۆشیارانی سەر شەقامەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە،هاوکات لەگەڵ نۆژەنکردنەوە و ڕێکخستنەوەی شەقامە گشتییەکان و گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون، و بازاڕەکان، لە چوارچێوەی دووەم هەڵمەتی (بەغدا جوانترە) سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، فەرمانی تەرخانکردنی شوێن و ڕووبەری ڕێکخراوی کرد بۆ خزمەتکردنی کاری فرۆشیارانی سەر شەقامەکان یان خاوەن دوکانە ڕێکخراوەکان، کە بەم دواییە لە ژمارەیەک بازاڕ لابران.
وتیشی هەر دوکان دارێک یان کارەکەی لە ڕێگاو شەقامە گشتییە دیاریکراوەکان لابرابێت، دەتوانێت سوودمەند بێت لە دەرفەتی کارکردن لە شوێنێکی جێگرەوو بە مەرجی سەلامەتی گشتی و ڕێسا و ڕێنماییەکانی ئەمیندارییەتی بەغداد، لە بنیاتنانی بازاڕەکان، بەشێوەیەک زیادەڕەویی نەکاتە سەر موڵکی گشتی، و ڕێگری لە هاتوچۆ نەکات، و بەپێی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی مەترسی دروست نەکات.
