سروە عەبدولواحید بانگهێشتی دادگا کرا
سروە عەبدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق به تۆمه‌تی "تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن" به‌پێی مادده‌ی 433 له یاسای سزادانی عێراقی بانگهێشتی دادگا کرا.
بەپێی نوسراوێكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سلێمانی كه له 1ی ته‌موزی ئه‌مساڵ ده‌رچوه و ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كراوه و تیایدا باس له كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كراوه به‌تۆمه‌تی "بوختانكردن و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن"، هه‌روه‌ها باس له ڕۆژی دادبینی كراوه كه پێویسته له 23ی 12ی ئه‌مساڵ له به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده‌بێت.
سروە عەبدولواحید به‌پێی مادده‌ی 433 له یاسای سزادانی عێراقی بانگهێشتی به‌رده‌م دادگا كراوه كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له بونی "بوختانكردن و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن" ده‌كات، سزای ئه‌و تاوانه‌ش ده‌ستگیركردن و پێبژاردن یان یه‌كێك له‌و دوجۆره سزایه‌یه.
جێی باسه له شه‌وی 12ی ئابی ئه‌مساڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی چونه ماڵه‌كه‌ی شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و ده‌ستگیریان كرد، تائێستاش له زینداندایه و دۆسیەکەی یەکلانەبوەنەوە.


