سودانی لەگەڵ سوڵتانی عومان هەیسەم بن تاریق لە قەسر حوسن لە سەڵاڵە کۆدەبێتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی و سوڵتانی عومان، تاوتوێی ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ سوڵتان عومان هەیسەم بن تاریق ئال سەعيد کۆبووەوە، لە کۆشکی حوسن لە سەڵاڵه مەراسیمێکی فەرمی پێشوازی بۆ بەڕێزیان بەڕێوەچوو.
وتیشی لە میانی دیدارەکەدا سودانی خواستی عێراقی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکان لەگەڵ عومان دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە گەلی عێراق هەڵوێستی نایابی برا عومانییەکانیان لە هەموو قۆناغەکاندا بەرز دەنرخێنن و لە بەرامبەر ئەو ئاستەنگە جۆراوجۆرانەی کە ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەکە دەبنەوە.
سەرۆک وەزیران دیدارێکی فراوانى لەگەڵ سوڵتان هەیسەم بن تاریق ئال سەعید ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی شاندی هەردوو وڵات و تێیدا بارودۆخی گشتی ناوچەکە تاوتوێ کرا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی هەڵوێستەکانی سەڵتەنەی کرد کە داوای کۆتاییهێنان بە دەستدرێژی و بڵاوبوونەوەی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە پەرەسەندن دەکات، پاشان بەڕێزیان دیدارێکی دوو قۆڵی لەگەڵ سوڵتان ئەنجامدا.
لە لای خۆیەوە سوڵتان خواستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا و کراوەیی بەڕووی هەموو لایەنەکانی ئاڵوگۆڕی بەرهەمدار لەگەڵ عێراق و ئاماژەی بە ڕاسپاردەکانی خۆی کرد بۆ وەزیرانی حکومەتی عومان سەبارەت بە گرنگی گۆڕینی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن بۆ هەنگاوی کردەیی بە هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ عێراق.
هەروەها سوڵتان پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵە ناوچەییەکانی عێراق و هەموو ئەو هەوڵانەی حکومەتی عێراق بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی ململانێکان و چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکە.
