یۆنان یاسایەکی نوێی تایبەت بە په‌نابه‌ران ده‌ركرد
په‌رله‌مانی یۆنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یاسایه‌كی ده‌ركرد تایبەت بە دیپۆرتکردنەوەی په‌نابه‌رهان و سزای توندتر بۆ كۆچبه‌رانی نایاسایی ده‌سه‌پێنێت، له‌وانه‌ش زیندانیكردن و غه‌رامه‌كردن.
ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی یۆنان یاسایە نوێیەکە په‌سه‌ندكرا، وتێیدا هاتووە :-ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی بێ به‌ڵگه‌نامه كه له ناوچه‌كانی باشوری ئه‌وروپاوه له وڵاتانی سێیه‌مه‌وه دێنه وڵاتی یۆنانه‌وه كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا به سه‌لامه‌ت داده‌نرێن و مافی په‌نابه‌رییان نییه، ده‌بێت بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان یان لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی 24 مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن و ده‌توانن تا 10 هه‌زار یۆرۆ غه‌رامه بكرێن.
سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌ی زۆر له‌لایه‌ن كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، زۆرینه‌ی كۆنه‌په‌رستی ده‌سه‌ڵاتدار- پارتی دیموكراسی نوێ، پارتی نیكیی ناسیۆنالیست و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكانی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و- دوای مشتومڕێكی گه‌رم له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ردرا.
ئه‌م یاسایه توندكردنه‌وه‌ی زیاتری سنورداركردنی كۆچبه‌ری له ژێر حكومه‌تی كۆنه‌په‌رستی كیریاكۆس میتسۆتاكیسدا پێكده‌هێنێت، ئیداره‌كه‌ی سیاجێكی له‌سه‌ر سنوری باكوری یۆنان دروستكردوه و ده‌ورییه ده‌ریاییه‌كانی زیادكردوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ران نه‌توانن بپه‌ڕنه‌وه له دوای ده‌ستبه‌كاربونی له ساڵی 2019ه‌وه.
