عێراق و میسر تەئکید لە کاراکردنەوەی میکانیزمەکانی کاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان دەکەنەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر، جەختیان لەسەر چالاککردنی میکانیزمی کاری هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسری عەرەبی عەبدولفەتاح سیسی ئەنجامدا.
وتیشی لە گفتوگۆکاندا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا، بەتایبەتی دوای هێرشەکەی زایۆن کە وڵاتی قەتەری کردە ئامانج و جەخت لەسەر چالاککردنی میکانیزمی هەنگاوی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی کرایەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و ڕاگرتنی شەڕی بەردەوام بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە و ئیدانەکردنی هێرشەکانی زایۆن کە وڵاتانی عەرەبی دەکاتە ئامانج.
ڕوونیشیکردەوە لە بەشێکی تری گفتوگۆکاندا پێداچوونەوە بە گرنگی هەماهەنگی هەڵوێستەکان و ڕاوێژی بەردەوام کرایەوە بۆ داڕشتنی بڕیاری گونجاو و گەیشتن بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامیدا کە بڕیارە دووشەممەی داهاتوو لە دۆحە بەڕێوەبچێت.
