سودانی و ئەردۆغان هاوبەشی ستراتیژی دەچەسپێنن و ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، لەدۆحە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،ئەمڕۆ دووشەممە لە پەراوێزی لوتکەی نائاسایی
عەرەبی ئیسلامی لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە و پێشهاتەکانی و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیرییان کرد و جەختیان لە هەنگاوی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی کردەوە، بۆ سنووردارکردنی پێشێلکاری و هێرشە بەردەوامەکانی قەوارەی داگیرکەر دژی فەڵەستینییەکان لە غەززە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی، لەوانەش هێرشەکەی سەر وڵاتی قەتەر.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە ئاسۆی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرا و بەرێزیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەڕێز ئەردۆغان دەربڕی بۆ هاوکارییەکانی سەبارەت بە قەیرانی ئاو کە ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەکە دەبێت.
لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆڵی کارای عێراق لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە و پابەندبوونی بە ئاسایشی وڵاتانی برا و دۆست و بەتایبەتی ئەو پاڵپشتییەی کە بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان پێشکەشی کرد، بەرز نرخاند.
