ترەمپ و نێردەی کۆشکی سپی پلان بۆ سەرکردە عەرەبییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەخەنە ڕوو
ماڵپه‌ڕی "پۆلیتیكۆ"ی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به پشتبه‌ستن به شه‌ش سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنی به سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی داوه كه ڕێگه به ئیسرائیل نادات كه‌ناری ڕۆژئاوا بخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی "پۆلیتیكۆ"ی ئه‌مریكی، "تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه پته‌و بو، بهڵێنیدا رێگه به ئیسرائیل نه‌دات ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ناری ڕۆژئاوادا بگرێت".
دو سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی ئاگادار له‌و بابه‌ته ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه "تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی وه‌ره‌قه‌یه‌كی سپییان پێشكه‌ش كردوه كه پلانی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه خستۆته‌ڕو، له‌وانه به‌ڵێنی لكاندن و ورده‌كارییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك حوكمڕانی و ئاسایشی دوای جه‌نگیان باسكردوه".
دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به غه‌ززه، تره‌مپ ڕایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و موسڵمانه‌كان سه‌باره‌ت به غه‌ززه زۆر گه‌وره بو.
