سودانی میکانیزمەکانی پەرەپێدانی سەرمایەی سندوقی خانەنشینی و پتەوکردنی خزمەتگوزارییەکانی خانەنشینان تاوتوێ دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک کرد لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد، کە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت لەخۆگرت.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی پەرەپێدانی سەرمایەی سندوقی خانەنشینی و ئەو پڕۆژانەی وەبەرهێنان کرا،کە پێویستن بۆ بەرزکردنەوەی پاشەکەوتەکانی، جگە لە چارەسەرە یاساییەکان بۆ ئەوەی بەشداربن لە پەرەپێدانی کارەکانی دەستەی خانەنشینی و سندوقەکە، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ی ساڵی 2014 و هەموارە هاوپێچەکانی.
سەرۆک وەزیران ستایشی هەوڵەکانی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەتی کرد بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی سەردانیکەران بۆ فەرمانگەکانیان و پەرەپێدانی حوکمڕانی و خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتگیر بەبێ ئەوەی پێویست بکات خانەنشینەکان سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن و دڵنیابوون لە پارستنی خزمەتگوزارییەکانیان.
سودانی دەستەکە و سندوقی خانەنشینی ڕاسپارد بۆ دڵنیابوون لەوەی لقەکانی لە پارێزگاکاندا خزمەتگوزاریەکان لە هەمان ئاستی ئەوانەی لە بەغداد پێشکەش دەکرێن پێشکەش بکەن، هاوکات تیشک بخەنە سەر وەبەرهێنان لە پرۆژە سەرکەوتوو و سوودبەخەشەکان.
هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پابەندبوونی حکومەتی دووپاتکردەوە، وەک بەشێک لە چاکسازییە بەردەوامەکانی لە هەموو کەرتەکاندا، بە پاراستنی مافی ئەو خانەنشینانەی کە بەدرێژایی دەیان ساڵ خزمەتگوزارییان پێشکەش کردووە و شایستەی دارایی خۆیان داوە، ئەمەش پێویستی بە پەرەپێدانی سیستەمی خانەنشینییە بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و سەقامگیری کۆمەڵایەتی.
