سودانی: عێراق پشتگیری لە هەر پڕۆژەیەک دەکات کە زانیاری عەرەبی کۆبکاتەوە و پتەوی بکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆکی کۆنگرسی جیهانی عەرەبی بۆ داهێنان کرد وجەختیکردەوە کەعێراق پشتگیری لە هەر پڕۆژەیەک دەکات کە زانیاری عەرەبی کۆبکاتەوە و پتەوی بکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆکی کۆنگرسی جیهانی عەرەبی بۆ داهێنان و بازرگان تەلال ئەبو غەزالە و شاندی یاوەری کرد.
سودانی جەختی لەوە کردەوە عێراق پشتگیری لە هەر پڕۆژەیەک دەکات کە زانیاری عەرەبی کۆبکاتەوە و پتەوی بکات، لەوانەش میوانداریکردنی هەر بۆنەیەک پەرە بە داهێنان و کارگێڕی بدات و ئامادەیی عێراقی بۆ میوانداریکردنی کۆنگرەی جیهانی عەرەبی بۆ داهێنان دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد کە عێراق قوتابخانەی بۆ بەهرەمەندەکان هەیە و کار لەسەر پەرەپێدان و فراوان کردنی دەکات بۆ ئەوەی سەرجەم پارێزگاکان بگرێتەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەی ڕوون کردەوە کە حکوومەت کاری کردووە بۆ دامەزراندنی ناوەندی نیشتمانی بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی و ناوەندی نیشتمانی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی، بە مەبەستی داڕشتنی سیاسەت و بەرنامە و پێداچوونەوە بە ئەزموونی هاوشێوە دواتر لەگەڵ تەواوبوونی پلانی گۆڕینی دیجیتاڵی بەرەو جێبەجێکردنی یاسا دەڕوات.
لای خۆیەوە ئەبو غەزالە پێشوازی لە پێشنیازەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ ئەوەی شوێنی کۆنگرەی جیهانی عەرەبی بۆ داهێنان لە بەغداد بێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە پێوەرەکانی ئابووری و سامان چیتر تەنها پشت بە سامانی هایدرۆکاربۆن نابەستن، بەڵکو پشت بە ئابوورییەکی زانستی دەبەستن، کە پێویستی بە جێگیرکردنی چەمک و میکانیزمەکانی بەرنامەسازی هەیە لە هەموو پرۆگرامەکانی خوێندندا.
