سودانی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی شلب دەکات و جەخت لەسەر پشتیوانی بۆ کشتوکاڵی خۆماڵی دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی پێشوازی لە نوێنەرانی جووتیاران و بەرهەمهێنەرانی شلب لە پارێزگاکانی نەجەف و دیوانیە و موسەنا دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی کرد لە نوێنەرانی جووتیاران و بەرهەمهێنەرانی شلب لە پارێزگاکانی نەجەف و دیوانیە و موسەنا، بە ئامادەبوونی هەریەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران نازم شبلی و حەمید شبلاوی و سەعد ئەلتۆبی و بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان.
وتیشی لە میانی دیدارەکەدا باس لە دۆخی کشتوکاڵی هەر سێ پارێزگاکە و ڕێگاکانی باشترکردنی کرا، لەوانەش پلانی کشتوکاڵی زستانە و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم جووتیاران و بەرهەمهێنەران. هەروەها هەوڵەکانی حکومەت لە بواری ئاودێری و ژێرخانی پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ لەو پارێزگایانە تاوتوێ کرا.
سودانی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، جەختی لە پاڵپشتی بەردەوامی حکومەت کردەوە بۆ کەرتی کشتوکاڵ و پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ جووتیاران بۆ جێبەجێکردنی پلانی گەشەپێدانی کشتوکاڵی بەردەوام و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک لە سەرتاسەری وڵاتدا.
سەرۆک وەزیران فەرمانی کرد پارێزگاکانی دیوانیە و موسەبا ناردنی لیستی ناوی ئەو جوتیارانەی کە قەرەبووی ساڵی 2023 دەیانگرێتەوە تەواو بکەن و بینێرن، ئەمەش دوای ئەوەی پارێزگای نەجەف ناردنی ناوی جووتیارەکانی تەواو کرد، بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و بڕیاری لەسەر بدرێت، دوای ئەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە (250480)، کە لە 13ی نیسانی 2025 دەرچووە، ڕاپۆرتی قەرەبووکردنەوەی جۆی جووتیارانی بەرهەمهێنەری شلەبی تەواوکرد.
