سودانی بەدواداچوون بۆ میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنی بانکەکان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخان و گەشەپێدان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەک کرد بۆ بەدواداچوون بۆ میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنی بانکەکان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخان و گەشەپێدان
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ گفتوگۆکردن و بەدواداچوون لەسەر میکانیزمەکانی وەبەرهێنانی ئاسانکارییە بانکییەکان لە پاڵپشتیکردنی تەواوکردنی ژێرخانی و پڕۆژەکانی گەشەپێدان کە لە سەرتاسەری عێراقدا جێبەجێدەکرێن.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشکەوتنەکان کرا کە لە چاکسازی سیستەمی بانکیدا بەدەست هاتوون و کردنی بە ئامرازێک بۆ پشتگیریکردنی گەشەپێدان و فراوانکردنی چالاکییە بانکییەکان لە چوارچێوە و کۆنترۆڵکردنی پراکتیکەکانى بانکی دانپێدانراوی جیهانیدا.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە وەبەرهێنانی گونجاو لە سامانی عێراق کرا، لە ڕێگەی ئاسانکارییە بانکییەکانەوە بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنانی ستراتیژی و پڕۆژەی ژێرخانی بنەڕەتی، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە وزەوە هەیە، وەک پڕۆژەکانی نەوت و گاز و کارەبا.
