لەپەیامی پیرۆزبایی بۆ دەزگای دژە تیرۆر...سودانی: دامەزراوەی ئەمنی عێراق بوونی خۆی سەلماندووە
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، ڕۆژی هەینی دووپاتیکردەوە کە دامەزراوەی ئەمنی عێراق توانای خۆی بۆ جیهان سەلماندووە بۆ ڕکابەریکردن لە سەختترین گۆڕەپانەکاندا،ستایشی دەزگای دژە تیرۆر کرد لە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی "جەنگاوەر".
سودانی لەپۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس لەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردەوە،گەرمترین پیرۆزبایی و پێزانینی خۆمان بە متمانەی بەرزەوە ئاراستەی پاڵەوانانی دەزگای دژە تیرۆر دەکەین بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە 14"ـهەمین کێبڕکێی جەنگاوەراندا، کە ساڵانە لە ئوردن بەڕێوەدەچێت، لە ڕووی کارایی و تواناوە بەسەر 38 تیمی سەربازیدا لە سەرانسەری جیهان سەرکەتنیان بەدەست هێنا.
سەرۆک وەزیران وتیشی پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو پێکهاتەکانی هێزە چەکدارەکانمان دەکەین بۆ ئەم سەرکەوتنە، کە نوێنەرایەتی بەرهەمی ئامادەباشی و ڕاهێنانی بەردەوام و باوەڕێکی پتەو بە دەستکەوتی چەکداربوون و عەقیدە و ئەرک دەکات.
رایشیگەیاند جارێکی دیکە دامەزراوەی ئەمنی عێراقى بۆ جیهان سەڵماندی کە توانای کێبڕکێی هەیە لە سەختترین گۆڕەپان و ژینگەدا، هەروەها ئێمە هیچ درێغی ناکەین لە پشتیوانیکردنی سەربازە پاڵەوانەکانمان، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ قوربانیدانی شەهیدانمان و پابەندبوون بە بەرپرسیارێتی ئاسایشی عێراق و پاراستنی گەلەکەی لە سەرانسەری نیشتمانە خۆشەویستەکەماندا.
